گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەى کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدێکى ئەمنى عێراق

2021.02.08 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەى کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدێکى ئەمنى عێراق

ناس کورد-

جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی هاتنی وەفدێکی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند "ئێمە ئاگادار نەکراوینەتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە (8ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، وەکو وەزارەتی پێشمەرگە تاوەکو ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە لە هاتنی وەفدێکی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.

 

وتیشى، ئەگەر وەفدێکی لەو جۆرە بێتە هەرێمی کوردستان بێگومان دەبێت ئێمە ئاگادار بکرێینەوە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان بەڵام تاوەکو ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە و تەنها لە ڕاگەیاندنەکان باسکراوە.

 

ئەوەشی وت "پێشتریش وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق باسی لە هاتنی وەفدێک کردبوو بۆ هەولێر لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەڵام تائێستا ئەو وەفدەش نەهاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانەکە لە کاتێکدا کە چەند دەزگایەک لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی فەرماندەیی ھێزەكانی ھاوبەشی عێراق، بە مەبەستی كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی ھەولێر دەكەن و بڕیارە شاندەكە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە.