گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

یەکێتی لەبارەی دەنگنەدان بە ئومێد خۆشناو ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.08 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەی دەنگنەدان بە ئومێد خۆشناو ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەنگنەدان بە ئومێد خۆشناو، کاندیدی  پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر روونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، دەبوو پێشتر ڕێککەوتن بکرایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوباتی 2021، لە میانەی دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی بە 18 دەنگ لە کۆی 23 دەنگ بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی دەنگی بە ئومێد خۆشناو نەدا.

 

لەوبارەیەوە ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە میانەی دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند، "وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێمانوایە کە دەنگدان بەم پۆستانە بە ڕێککەوتن بێت، نەوەک بە زۆرینە و کەمینە."

 

وتیشی، "لەمکاتەدا هەرێمی کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و ڕێککەوتن و تەبایی نێوان لایەنەکان هەیە."

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "پیرۆزبایی لە کاک ئومێد خۆشناو دەکەین و هیوادارین لەم پۆستەیدا بە یەک چاو سەیری سەرجەم لایەنەکان و خەڵکی شاری هەولێر بکات و خزمەت بەسەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی بکات."

 

هاوکات، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ، یەکگرتوو و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.

 

هەروەها، دوو ڕکابەرەکەی ئومێد خۆشناو، سەدرەدین قادر و ئومێد پاڵانی لە کۆی 23 ئەندام هیچ  دەنگێکیان بەدەستنەهێنا.