گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا و یەکێتی دەنگی نەدا

2021.02.08 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا و یەکێتی دەنگی نەدا

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە بە دەنگى 18 ئەندام لەکۆی 23 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا بە پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوباتی 2021، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی هەولێر کۆبووەوە و هەریەک لە فراکسیۆنەکانى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان کرد و ئامادەى نەبوون. 

 

ئومێد خۆشناو کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ ئەو پۆستە بە دەنگی  18 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.

 

هەریەک لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ، یەکگرتوو و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و فراکسیۆنی یەکێتیش دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەدا.

 

هاوکات، دوو ڕکابەرەکەی ئومێد خۆشناو، سەدرەدین قادر و ئومێد پاڵانی لە کۆی  دەنگى 23 ئەندامى ئامادەبوو هیچ  دەنگێکیان بەدەستنەهێنا.