گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 ملیار دۆلار

عێراق دەبێتە یەکێک لە ’پێنج گەورەترین’ هاوردەکەرى کاڵاى تورکى

2021.02.08 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەبێتە یەکێک لە ’پێنج گەورەترین’ هاوردەکەرى کاڵاى تورکى

ناس کورد-

باڵیۆزى تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق  یەکێکە لەو پێنج دەوڵەتەى کە تورکیا زۆرترین کاڵاى بۆ هەناردە کردوون لە ساڵى 2020دا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لە عێڕاق (دووشەممە، 8ى شوباتى 2021) لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "چین، ئەڵمانیا، ڕوسیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و عێراق" ئەو پێنج دەوڵەتەى جیهانن کە لە ساڵى 2020دا زۆرترین کاڵایان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، قەبارەى بازرگانى لە هەمان ساڵدا لەنێوان تورکیا و عێراق 20 ملیار و 666 ملیۆن دۆلار بووە.

 

فاتح یەڵدز جەختیلەوەشکردوەتەوە، بەوەش قەبارەى بازرگانى "هاوردە و هەناردە" لەنێوان هەردوو وڵاتدا 20 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە لە ساڵێکدا.