گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق گۆڕانکاریی لەبەرهەمەکانى بەشە خۆراکدا دەکات

2021.02.07 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق گۆڕانکاریی لەبەرهەمەکانى بەشە خۆراکدا دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەى دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیاندا شەکر و زەیتى خۆراکى ناوخۆیی دابین دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

قاسم حەمود مەنسور، بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى گشتى بازرگانى مادە خۆراکییەکان (7ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەمەبەستى کڕینى شەکرى ناوخۆیی بەبڕى (81.280) تۆن گرێبەستێکیان  واژۆ کردووە و لەچوارچێوەى بەشە خۆراکى مانگانەدا ئامادە کراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لەڕێگەى کۆالیتى کۆنترۆڵەوە نمونەیەک لەو شەکرەیان بردوووە بۆ تاقیگە بەمەبەستى پشکنین و ڕۆژى دووشەممەى ئەم هەفتەیەش بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.

 

مەنسور باسى لەوەشکردووە، بەمەبەستى کڕینى زەیتى خۆراک تەندەرێکیان ڕاگەیاندووە هەفتەى داهاتووش لەگەڵ کارگەیەکى ناوخۆیى ئەو مادەیەدا گرێبەست واژۆ دەکەن.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى بازرگانى ڕونیشى کردووەتەوە، وەزارەتەکەیان چاوەڕوانى تێپەڕاندنى بودجەن بۆ ئەوەى ئەو بەرنامەیەى کە دایانناوە بۆ دابینکردنى بەشە خۆراکى 2021 جێبەجێ بکەن.