گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایی پەرلەمان چارەسەرێک بۆ کێشەى نەوت و بودجەى هەرێم دەخاتەڕوو 

2021.02.07 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان چارەسەرێک بۆ کێشەى نەوت و بودجەى هەرێم دەخاتەڕوو 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، یەکلاکردنەوەى گفتوگۆکان لەبارەى نەوت و پشکى هەرێم لە بودجە پێویستى بە کۆبونەوەى کوتلە سیاسیەکانە و لیژنەکەیان ناتوانێت بڕیارى کۆتایی بدات لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سوهام عوقەیلى ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (7ى شوباتى 2021) لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە رایگەیاند، پێویستە کێشەى هەرێمى کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێت و هەموو ساڵێک ئەم کێشە دێتە پێشەوە و لەکاتى تێپەڕاندنى یاساى قەرزیش بەهەمان شێوە بوو.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، پێشنیارێک لەلایەن کوتلە سیاسیەکانەوە هەیە بۆ ئەوەى هەرێم سەرجەم ئەو نەوتەى هەیەتى و سەرجەم کێڵگە نەوتیەکان ڕادەست بکات، بەڵام ئایا هەرێم بەمە ڕازى دەبێت؟.

 

سەبارەت بە بڕیارى کۆتاییش وتى "ئێستە ئێمە ناتوانین بڕیارى کۆتایى بدەین و پێویستە کوتلە سیاسیەکان کۆببنەوە، چونکە ئەوە بابەتى سەرەکییە لە یەکلاکردنەوى ئەو کێشانەدا".

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردوەتەوە، بڕینى موچەى فەرمانبەران هەڵوەشێنراوەتەوە و لەڕێگەى بودجەى کارپێکردنەوە ئەو بابەتە چارەسەر کراوە، هەروەها لە ڕێگەى بەرزکردنەوەى نرخى نەوت لە پرۆژە یاساکەدا و دانانى باج لەسەر چەندین کاڵا و کرێکارانى بیانى و چەندین ڕێگەى تر کورتهێنانى بودجە کەمکراوەتەوە.