ناس کورد-
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ڕێنمایى بۆ گەڕاجە ئەهلییەکان دەرچووە و گەراجەکان بۆ سێ گروپ پۆلێن کراون و بۆ لەمەولا هەر گروپە و بڕە پارەیەکى جیاواز وەردەگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکى بۆ "ترافیك ئێف ئێم" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی قائیمقامی سلێمانی لیژنه در‌وستكراوه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی كه پێكدێن له (قائیمقامیه‌ت‌و هاتوچۆ‌و شاره‌وانی‌و ئاسایش ) هاوكات كۆنوسكراوه‌و گه‌راجه‌كانی شار پۆلێن كراون بۆ سێ گرووپ (A B C ) ئه‌ی بی سی، گروپی ئه‌ی واته گه‌راجه دفنه‌كان یان داخراوه‌كان بۆ پێنج كاتژمێر ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبیل تیایدا، بڕی (1500) دیناری عێراقی له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت له‌سه‌رو ئه‌و كاتژمێره‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، ده‌بێته دوو هێنده بڕه پاره، له‌كاتی وه‌ستان‌و بردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا، پێویسته پرۆسه‌كه به‌پسوڵه‌ی گه‌راجه‌كه بێت به‌بێ پسوڵه، سزای هه‌یه.
له‌شكر حه‌مید ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و گه‌راجانه‌شی كه ته‌نها چه‌رداخیان هه‌یه‌و چه‌و ڕێژن بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل تیایاندا، بڕی (1250) دینار له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كه وه‌رده‌گرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و گه‌راجانه‌شی كه خۆڵن بۆ ڕاگرتنی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل، بڕی ته‌نها (1) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوایان كردووه له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له‌كاتی در‌وستكردنی بیناو مۆڵ‌و ته‌نانه‌ت بینا خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌تیشدا ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی وه‌ربگیرێت، تاوه‌كو بڕیار بدرێت‌و گه‌راجی گونجاویان پێ در‌وست بكه‌ن، تاوه‌كو لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆیی در‌وست نه‌بێت.
له‌شكر حه‌مه‌ساڵح وتی "به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌و سزادان چوار جۆر سزا بۆ خاوه‌ن گه‌راجی سه‌رپێچكار ده‌ستنیشانكراوه، سزای یه‌كه‌مجار بۆ زیاد وه‌رگرتنی پاره له‌شۆفێران بریتیه له‌بڕی (250) هه‌زار دینار بۆ جاری دووه‌م خاوه‌ن گه‌راج سه‌رپێچیبكاته‌وه بڕی (500) هه‌زار دینار سزاده‌درێت، بۆ جاری سێهه‌م داخستنه‌و له‌جاری چواره‌و كۆتایدا ڕووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه ".
له‌شكر حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكرد، زیاتر له(150) گه‌راجی جۆراوجۆر له‌ناو شاری سلێمانیدا بوونیان هه‌یه، ڕۆژانه‌ش لیژنه‌كانیان به‌نوێنه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌دواداچوون‌و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ گه‌راجه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر هاوڵاتی‌و شۆفێرێكیش سكاڵای هه‌بوو، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777)ه‌وه په‌یوه‌ندیان پێَوه‌بكات‌و له‌جۆری سه‌رپێچیه‌كه ئاگاداریان بكاته‌وه.