ناس کورد-
کۆمپانیاى دانە گاز راگەیەندراوێکى لەبارەى قازانج و گرێبەستى کارکردن لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە ئەوان گرێبەستى کارکردنیان لەگەڵ هەرێم هەیە نەک ڕشنووسى گرێبەست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمپانیاى دانە گاز (7ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە " بەبڕى زیاتر لە 2 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە گازى هەرێمى کوردستان کردووە".
جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە نەک ڕشنووسى گرێبەست.
لەبەشێکى تر‌ى راگەیەندراوەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە سودی ئابورییان بۆ كوردستان زیاتر له 20 ملیار دۆلار بووه، جگه له‌وه‌ش گازیان بۆ 80%ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین كردوه.
رونیشیدەکەنەوە کە تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هیچ قازانجێكیان نه‌كردوه.
ئاماژە بەوەش کراوە، به‌دابینكردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، 25 ملیار دۆلار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌بڕی زیاتر له دو ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له‌گازی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
كۆمپانیاکە ره‌تیكردوەتەوە به‌رزبونه‌وه‌ی گازی شل په‌یوه‌ندی به‌وانەوە هەبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە "یه‌ده‌گی سه‌لمێندراوی گازی هه‌رێمی كوردستان 20-30 ترلیۆن پێ سێجایه".