ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو پرۆسەى کوتانى هاوڵاتییان بە ڤاکسینى دژە کۆرۆناى ڕووسى دەستپێدەکات و سەرەتاش چینێکى بچوک دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعید نەمەکى وەزیرى تەندروستى ئێران (7ى شوباتى 2021) لەمیانەى ڕێوڕەسمى تاقیکردنەوەى ئەزمونى ڤاکسینێکى ئێرانى کە لەلایەن دەزگاى ڕازییەوە بەرهەمهێنراوە ڕایگەیاند، گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى سپۆتینگ ڤى ڕوسییان هاوردە کردووە و ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو خەڵکى پێ دەکوتن و سەرەتاش کارمەندانى یەکەى چڕى ناوەندە تەندروستیەکانى ئێران دەگرێتەوە.
سەعید نەمەکى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ڤاکسینە روسییەکە کەمترین مەترسى هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینێکى دژە کۆرۆنا بەزۆر ڕێگەى جیاواز بەردەوامە.
وەزیرى تەندروستى ئێران باسى لەوەشکرد، مەرجیان بۆ هێنانى ڤاکسینەکە ئەوە بووە کە قۆناغى سێیەم لەتاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ تێپەڕێنێت، بەڵام هەندێ وڵاتى ناوچەکە لەقۆناغى سێیەمدا دەستیان بەکوتینى کرد و گەرچى 16 ملیۆن و 800 هەزار بەشیان کڕیوە کە بەشى زیاتر لە4 ملیۆن کەس دەکات بەڵام ئەو ڕێژەیەش کەمە و پێویستە زیاترى بکەن.