گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى وەزارەتى بەرگرى لەسەر ڕاوێژکارێکى ’ساختە’ 

2021.02.07 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتى بەرگرى لەسەر ڕاوێژکارێکى ’ساختە’ 

ناس کورد- 

وەزارەتى بەرگرى عێراق ڕونکردنەوە لەسەر پڕوپاگەندەى کەسێک کە وەک ڕاوێژکارى وەزارەتەکە خۆى ناساندووە دەدات و دەڵێت، هەرگیز ئەو پۆستەى نەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى بەرگرى عێڕاق (7ى شوباتى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەدا، لە هەندێک دەزگاى راگەیاندن کەسێک بەناوى "مەعن جبورى" دەرکەوتووە کە وەک ڕاوێژکارى سەربازى لە وەزارەتى بەرگرى خۆى ناساندووە.

 

ئەوەش هاتووە، لێرەوە ڕونیدەکەینەوە کە ئەو کەسە ئەندامێکى وەزارەتەکە بووە و خانەنشین بووە و پێش خانەنشینبونیشى هەرگیز ئەو پۆستەى نەبووە.

 

وەزارەتى بەرگرى لە ڕونکردنەوەکەیدا جەختیلەوەشکردوەتەوە، لێپرسینەوە لەهەر کەسێک دەکرێت کە لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەرکەوێت و پۆستێک بۆ خۆى دابتاشێت کە نەیبووە و زانیارى ناڕاست بڵاوبکاتەوە، داواشى لە دەزگاکانى راگەیاندن کرد کە هۆشیار بن لە میوانداریکردنى شیکەرەوان و کەسانى تریش کە پۆستى هەستیاریان لە وەزارەتەکە هەیە.