ناس کورد-
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى عومرە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەدا کە دواى وەستانى بۆ ماوەى ساڵێک بەهۆى کۆرۆناوە گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى (7ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، وەزارەتەکە نوسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم کردووە سەبارەت بە رێکارەکانی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەی عومرەکاران.
ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی خۆپارێزی تەندروستی وەڵامی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی داوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بەپێی رێنمایی نوێ گەشتەکانی عومرە دوای وەستانی بۆ ماوەی ساڵێک بەھۆی کۆرۆنا دەست پێدەکاتەوە.