گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەهۆی نرخی دۆلارەوە پەرلەمان 500 ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەى تەرخان کردووە

2021.02.07 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی نرخی دۆلارەوە پەرلەمان 500 ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەى تەرخان کردووە

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی چاودێرکردنی پرۆگرامی حکومەت لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان بڕی 500 ملیار دیناری لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا جێگیرکردووە بە مەبەستی قەربووکردنەوەی زیانەکانی بەڵێندەران کە بەهۆی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بەریان کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم خالیدی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (7ی شوباتی 2021) دەڵێت، "لە کاتی هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە 500 ملیار دینار خراوەتە چوارچێوەی بودجەکەوە، ئەوەش بە مەبەستی قەربووکردنەوەی زیانەکانی بەڵێندەران بەهۆی کەمکردنەوەی نرخی دینار بەرانبەربە دۆلار".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "پێویستە حکومەت لەم دۆخە ئابورییە سەختەدا لە بری تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ بەڵێندەران ئاوڕ لە ژیانی هاووڵاتیانی کەم دەرامەت بداتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە چوارچێوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەلایەتیدا تۆمارکراون".

 

خالیدی داواشی کردووە "حکومەت جارێکی دیکە بەهای دینار بەرز بکاتەو و نرخەکەی بە 130 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلاریک جێگیربکات، بۆ ئەوەی گوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق لەو زیاتر سەخت تر نەبێت".