گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی لێهاتووە

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ زۆرانبازێکی جیهانیی ’’WWE’’ ڕەگەزی خۆی گۆڕی بۆ ئافرەت

2021.02.07 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

زۆرانبازێکی پیشەگەر دوای ئەوەی لە جیهانی زۆرانبازیدا  چەندین پاڵەوانێتی کردووە، هەواداران و بینەرانی توشی شۆککرد ئەوەش دوای ئەوەی ڕەگەزی خۆی گۆڕی و خۆی کرد بە ژن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، " گاب تۆفت، کە پێشتر یەکێک بووە لە پاڵەوانە دیارەکانی وەرزشی زۆرانبازی لەجیهاندا و لەچەندین پاڵەوانێتی ئەو وەرزشەدا بەشداریکردووە، بە شێوەیەکی چاوەروانەکراو بینەران و هەوادارانی توشی شۆککردووە کاتێک ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و خۆی کردووە بەژن".

 

 

بەگوێرەی میدیاکان،  گاب، پسپۆڕی لەشجوانییەوە و تەمەنی 42 ساڵە، لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەهەژماری خۆی لە ئینستاگرام،نوسیوویەتی، " گاب واخەریکی ئەوەیە چیرۆکی سەرنجڕاکێشی خۆی سەبارەت گۆڕینی ڕەگەزی لەئەستێرەی WWE و پسپۆڕی لەشجوانییەوە بۆ مێینەیەکی سەرسوڕهێنەر کە لە ڕابردوودا لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا گیریخواردبوو، باس بکات".

 

گاب، ئەوەشی نوسیوە، "سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەی کە لەماوەی ڕابردوودا بە دەستم هێناوبووە، بەڵام لە ناخمدا لە ململانێیەکی نهێنی قووڵدابووم، لەمنداڵییەوە لەبێدەنگی ڕۆحێکی پڕلەزەت و شەنگی خۆمدا خۆم حەشاردابوو ."

 

، لە بەشکی دیکەی بۆستەکەیدا گاب ئەوەشی نوسیوە، "لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی بێ پایانم ئاڕاستەی هاوژینی خۆشەویستم پریسکیلا دەکەم کە زۆر پاڵپشتیکردووم، گابی ئامادەیە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا بکات، ئێستا بەگابی ناسراوە، ژنێکی جوان و ژیرو ناوازەیە".

 

لە پۆستێکی تردا ئەو زۆرانبازە پێشەگەرە باسی لەهەڵوێستی دراوسێکانی کردووە دوای گۆڕینی ڕەگەزەکەی ودەڵێت، "دوێنێ، لە کاتێکدا کە من خۆم بە تەواوی باوەشم بە ڕۆحی خۆمدا کردبوو، دراوسێکانم هاتن بۆلام و زەنگی دەرگاکەمیان لێدا و بە نامەی خۆشەویستی، گوڵ و باوەش پشتیوانییان لێکردم".

 

باسی ئەوەشی کردووە، "دوێنێ کە بەپێ دەڕۆیشتم بۆ ماڵی دراوسێکەم، بۆیەکەمجار لەو کاتەوەی کە دەستم بە  گۆڕینی ڕەگەزم کردووە، بەسەربەرزی دەچووم بەڕێوە، قژم و دەموچاوم نەشاردەوە لەترسی تانە و تەشەرەی خەڵکی".

 

گاب تۆفت، کەئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ گابی، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەی  کۆمپانیای لەشجوانیی هەیە و کچێکی نۆساڵیشیان هەیە.