گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی تکای کردووە

بۆچوونی کازمی لەبارەى پشکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەى لیژنەی داراییدا

2021.02.07 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچوونی کازمی لەبارەى پشکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەى لیژنەی داراییدا

ناس کورد-

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکی پەیوەندیدار لەبارەى ڕەشنوسی کۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ کۆبوونەوە، ئەندامێکی کوردی لیژنەکەش هەڵوێستی کازمی لەبارەى پشکی هەرێم لە بودجەکەدا ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە (7ی شوباتی 2021) ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەبارەى پشکی هەرێم لە بودجەکەدا، کازمى لە کۆبوونەوەکەدا داوای کردووە دەستکاری پشکی هەرێم نەکرێت و وتوویەتی تکا دەکەم پشکى هەرێم چۆن لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت چونکە ئەوە دواى لێکۆڵینەوەیەکى زۆر دانراوە".

 

جەمال کۆچبەر وتیشی، "سەرۆک وەزیران جەختى لەوە کردووەتەوە ڕەچاوى ئەوەشمان کردووە هەرێم بتوانێت پابەندى ئەو خاڵانەى ناو بودجەکە بێت""

 

باسی لەوەشکردووە، ئەو داوایەى سەرۆک وەزیران پیشهاتێکى زۆر باش بوو لەبارەى پشکى هەرێم لە بوجەکەدا.

 

لەبارەى ئەگەرى گۆڕانکارییەکان لەدوا کۆپى پڕۆژەکەدا، کۆچەر وتى، "من لەو باوەڕەدام گۆڕانکارییەکان تەنها لەسەر شێوە بێت ئەگینا دەرئەنجامەکەى هەر بەو شێوەیە بێت کە لە پڕۆژەکەدا هاتووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەگەر گۆڕانکارییەکیش کرا ڕەنگە بەو شێوەیەى لێ بکرێت کە ئەو نەوتەى کە لەڕێگەى بەدەرى جەیهانەوە ڕەوانە دەکرێت ڕادەستى بەغدا بکرێت و بەشى ناوخۆ و تێچووى کۆمپانیا و چەند خەرجیەکى تر بۆ هەرێم بگەڕێنرێتەوە کە ئەوەش هەر 250 بەرمیلەکە دەکات.

 

هەر دوای کۆبوونەوەکە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، کازمی داوای کردووە دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی سامانی وڵات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا بەپێی دەستور، "هەروەها "بە پێویستی زانیوە قوتی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەکان بەدوربخرێن لە شانەخڕێی سیاسیی لایەنەکان."

 

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆپییەکی لە پڕۆژەیاسای هەموارکراوی بودجەی 2021ی ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد.  

  

لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (7ی شوباتی 2021) جەختی کردەوە، لە ڕیگای 302 میوانداریکردنی چەندین کۆبوونەوەوە کاریان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات کردووە بەشێوەیەکی زانستی پاش دیداری زۆرینەی وەزیرانی پەیوەندیدار.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

لە کۆبوونەوەوی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەکە بەشێوەیەکی ستراتیژی جارێکی تر بودجەی دارشتووەتەوە و بە پێی تێروانینێکی ئابوریی گشتگیر، دوای ئەوەی تەنها حکومەت تێروانینی دارایی خۆی تێیدا بەرجەستە کردبوو.  

  

لیژنەکە ئاماژە بەوەشکردووە، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیاد کردنی داهاتەکان بەشێوەیەکی زانستی کراوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ زۆربەی وەزیرەکانی حکومەت هاتووە کە زیاتر لە  302 میوانداری لەگەڵ زۆربەی دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت ئەنجامداوە.  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی کەرتی تایبەت و بانکە پیشەسازیی و کشتوکاڵی و خانووبەرەکان بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر لەو جومگە گرنگەکاندا و هەروەها ئاڵۆگۆڕی بۆچوونەکان لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ ئەوەی وێنەیەکی یەکگرتوو لەبەرژەوەندی گشتیدا فەراهەم بکرێت.  

  

لیژنەکە دەشڵێت، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بودجە دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەجێبەجێکردنی بەشێوەیەکی باش.