گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێم هەلێک بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت

2021.02.07 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێم هەلێک بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کۆرسێکی زمانی ئینگلیزیی بێبەرامبەری بۆ ئەو مامۆستایانە ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بزنس و کارسازان و لە ئەمڕۆوە دەست بە ناو تۆمارکردن دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 7ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "مامۆستایانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، هیچتان بیستووە دەربارەی (ئینگلیزی تایبەت بە بزنس و کارسازان) کە کۆرسێکی بێبەرامبەری ئێمەیە و بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە؟".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەم کۆرسە کە خوازیار بە ویستی خۆی لەگەڵی دەڕوات دانراوە بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە و ئارەزووی ئەوە دەکەن ئینگلیزیەکەشیان باش بکەن و هەروەها زانیاری باشتریان هەبێت لەسەر بزنس و کارسازیی یاخود بزنس دامەزراندن."

ئەوەش هاتووە، " ئەمڕۆ ناو تۆماربکە و وانەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی لە بواری بزنسدا لە کۆرسەکە وەربگرە و لە پۆلدا بەکاریبهێنە، ناو تۆمارکردن تا 12 ی مانگی 3 بەردەوام دەبێت و پێویستە تا 26ی مانگی 3، بەشداربووان سەرجەم ئەرکەکانی ناو کۆرسەکەیان تەواوکردبێت.

 

لێرەوە زانیاری زیاتر وەربگرە و ناوت تۆماربکە: https://tinyurl.com/y5ccgorg