گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و سەرۆک وەزیران ڕاگەیەندرا

2021.02.07 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و سەرۆک وەزیران ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وێنەیەکی لە پڕۆژەیاسای هەموارکراوی بودجەی 2021-یان ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (یەکشەممە 7ی شوباتی 2021) جەختیانکردەوە، لە ڕیگای 302 میوانداریکردنی چەندین کۆبوونەوەوە کاریان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات کردووە بەشێوەیەکی زانستی پاش دیداری زۆرینەی وەزیرانی پەیوەندیدار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە کۆبوونەوەوی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەکە بەشێوەیەکی ستراتیژی جارێکی تر بودجەی دارشتووەتەوە و بە پێی تێروانینێکی ئابوریی گشتگیر، دوای ئەوەی تەنها حکومەت تێروانینی دارایی خۆی تێیدا بەرجەستە کردبوو.

 

لیژنەکە ئاماژە بەوەشکردووە، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیاد کردنی داهاتەکان بەشێوەیەکی زانستی کراوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ زۆربەی وەزیرەکانی حکومەت هاتووە کە زیاتر لە  302 میوانداری لەگەڵ زۆربەی دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت ئەنجامداوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی کەرتی تایبەت و بانکە پیشەسازیی و کشتوکاڵی و خانووبەرەکان بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر لەو جومگە گرنگەکاندا و هەروەها ئاڵۆگۆڕی بۆچوونەکان لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ ئەوەی وێنەیەکی یەکگرتوو لەبەرژەوەندی گشتیدا فەراهەم بکرێت.

 

لیژنەکە دەشڵێت، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بودجە دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەجێبەجێکردنی بەشێوەیەکی باش.