گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دەستەی ئامار: ڕێژەی بێکاری لە ھەرێم زۆر کەمترە لە عێراق

2021.02.07 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی ئامار: ڕێژەی بێکاری لە ھەرێم زۆر کەمترە لە عێراق

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم بەنیازە دەستبکات بە پرۆسەی وەرگرتنی ئاماری بێکاری و دەستەی ئاماریش دەڵێت، "ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی ھەرێم بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق زۆر کەمترە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای یەکێتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، ئاماری وردی ڕێژەی بێکاری لە ھەرێم لەساڵی 2018ەوە وەرنەگیراوە کە 9% بووە و "ڕەنگە ڕێژەی بێکاری بەراورد بە ساڵی 2018 زیادی کردبێت."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جەختیشیکردەوە، "بەم نزیکانە بە ھاوکاری ڕێکخراوی کاری جیھانی دەستدەکرێت بە وەرگرتنی ڕێژەی بێکاری لە ھەرێمی کوردستان."

 

پێشتر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو، لە %100ی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن دەستەبەرنەکراون و بەقاچاخ هێنراون بۆ شارەکانی هەرێم، ئەوەش هۆکارێکە کە لە ئێستادا 50%ی کرێکارانی ناوخۆی هەرێم بێکارن.

 

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتەکە (5ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "کرێکارانی بیانی لە 100%یان دەستەبەر نەکراون و هیچ تۆمارێک و زانیارییەکیان لای ئێمە نییە، ولە ئێستادا بوونەتە بارگرانی بەسەر شانی کرێکارانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، چونکە بەکەمترین نرخ کاردەکەن و دەرفەتی کاریان بۆ کرێکاری ناوخۆیی کەمکردووەتەوە".

 

بەوتەی ئاریان ئەحمەد، "بوونی ئەو کرێکارانە هاوشان لەگەڵ دۆخی سەختی ئابووری هەرێمی کوردستان وبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە باری ژیانی کرێکارانی ناوخۆ زیاتر سەخت بێت، بە جۆرێک پێشبینی دەکەین لە 50%ی کرێکارانی خۆماڵی لە ئێستادا بێکاربن".