گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

توشبوونی تۆم هاینکس بە کۆرۆنا بووە خێروبەرەکەت بۆ ئەمەریکییەکان

2021.02.07 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوونی تۆم هاینکس بە کۆرۆنا بووە خێروبەرەکەت بۆ ئەمەریکییەکان

ناس کورد-

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی، توشبوونی ئەکتەری بەناوبانگی ئەو وڵاتە، تۆم هاینکس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە خێر و بەرەکەت بۆیان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بۆچوونی ئەمەریکییەکان دروست کردووە و بەشێکی زۆر لەدوای ئەوە بڕوایان بە هەبوونی کۆرۆنا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر لە سەرهەڵدانییەوە لە زۆرینەی وڵاتان دەنگۆ و پڕوپاگەندەی زۆری لەسەر بوو و تەنانەت هەندێک بە پیلانگێڕی دادەنێن و هەندێکی دیکەش هۆشدارییان داوە لە دژی بەکارهێنانی ڤاکسین لە دژی نەخۆشییەکە، ئەمریکاش  کە زەرەرمەندترین وڵاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە وەک هەموو دنیا بێبەش نەبووە لەو پڕوپاگەندانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کە لە گۆڤاری ( The Health Communications ) دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، کە توشبوونی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی، تۆم هاینکس و ئەو ئازارەی کە تووشی بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕای گشتی دروست کردووە لەسەر جدی بوونی ڤایرۆسەکە.

 

توێژینەوەکە کە 682 کەس بەشداریان تێدا کردووە، تێیدا دەرکەوتووە کە %90-یان چیرۆکی توشبوونی ئەو ئەکتەرە و هاوسەرەکەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیستووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، %50ی بەشداربووان وتوویانە، لەدوای ئەوەی بۆچوونیان لەسەر ڤایرۆسەکە گۆڕاوە و زۆرینەشیان وتوویانە، "بۆمان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە هەڕەشەیەکی جدیە."

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، یەکێک لە بەشداربووانی وتوویەتی، ئەوان تۆقیون، هاینکسی دەوڵەمەند و پارێزراو توشی کۆرۆنا بووبێت، هەرکەسێکیتر دەکرێت توش بێت.

 

جێسیکا مێریک، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، توێژینەوەکەیان دەریدەخات کە دەکرێت لە داهاتوودا کەسایەتییە ناودارەکان وەک وتەبێژی هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی و زانیارییە هەڵەکان بەکاربهێنرێن.