لە پەیامێكدا بۆ یەكگرتووی ئیسلامی لە بیستوحەوتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنیدا، مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامەكەی پارتی كە ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەكگرتوو كراوە بە بۆنەی 6 شوباتەوە كە ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووە، ئەمە دەقەیەكەیەتی:
بە بۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لەبەرێزتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە بەگشتی و، کوردستان و عێراق بە تایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان دەدرێت لەروی سیاسی و ئابووری و، پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان، بۆیە ئەرکی ھەموو دڵسۆزانی نیشتمان پەروەرە ھەڵوێست و گوتارەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی دەسکەوتەکان و مافە دەستووریەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، دابینکردنی ئارامی و ئاسودەیی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان بێت.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ھیوای بەردەوامی و ھەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کورردستان
٦ـی٢ـی٢٠٢١