گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا سەرۆكێكی توندڕەو نەهاتووە

لە تارانەوە بۆ ئیدارەی بایدن: خەریكە كاتتان بەدەستەوە نەمێنێت

2021.02.07 - 01:08
App store icon Play store icon Play store icon
لە تارانەوە بۆ ئیدارەی بایدن: خەریكە كاتتان بەدەستەوە نەمێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە واشنتن دەکات کارێکی خێرابکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکە، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا هەتا 21 ی مانگی شوبات سوک نەکرێن، ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوە فشار دەخاتە سەر حکومەت تا هەڵوێستی ناوکی توندتر بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هەمشەهری، باسی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیشی کردووە کە لە مانگی شەشدا ئەنجام دەدرێن و دەڵێت "ئەگەر سەرۆکێکی توندڕەو هەڵبژێردرێت دەشێت زیاتر ڕێککەوتنەکە بخاتە مەترسییەوە". 

 

زەریف  دەڵێت " خەریکە ئەمەریکاییەکان کاتیان بەدەستەوە نامێنێت، هەم بەهۆی یاساکەی پەرلەمانەوە و هەمیش بەهۆی کەشی هەڵبژاردنی کە پاش ساڵی نوێی ئێران(نەورۆز) دێتە ئاراوە".

 

پەرلەمانی ئێران کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، لە مانگی 12 یاسایەکی پەسەند کرد و ماوەی دوو مانگی دانا بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر ئێران.

 

بەگوێرەی VOA، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینی لە دیمانەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ هاوشانە بەریتانی، فەرەنسی و ئەڵمانییەکەیدا تاوتوێی ئێران و چەند تەوەرێکی تری کرد لە کاتێکدا گروپەکە هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دەکەن.