ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی سەبارەت بە رێکارەکانی کردنەوەی قوتابخانەکان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕێنماییەکان پێویستە سەرجەم خوێندکاران ماسک ببەستن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بریارە سبەینێ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021 دەرگای قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان بە چەند میکانیزمێک بکرێنەوە و وەزارەتی تەندروستییش چەند ڕێنماییەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی، لە هەر قوتابخانەیەکدا پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنا تۆمار بکرێت، ئەو قوتابخانەیە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دادەخرێت.
هاوکات پێویستە مامۆستایان پابەند بکرێن بە بەستنی ماسک لە قوتابخانەکان.