گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

چین ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

2021.02.06 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
چین ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

 

ناس کورد-

وڵاتی چین بڕیاری داوە پێنج‌ ھەزار ڤاکسینی کۆرۆنا وەک ھاوکاری پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان بکات و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستییش دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە گواستنەوەیان دەکرێت و دەشڵێت، هەوڵی دیکەشیان داوە بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی (شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وڵاتی چین بڕیاری داوە بەبێ بەرامبەر ڤاکسینی بەرھەمھێنراوی چینی ببەخشێت بە ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە پێنج‌ ھەزار ژەمە ڤاکسین  'سینۆفارم'   ڕادەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکات."

 

وتیشی، "لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە ڕێکاری گواستنەوەی ڤاکسینە چینییەکە دەکرێت بۆ ھەرێمی کوردستان و بەشی دوو ھەزار و 500 نەخۆش دەکات، چونکە ھەرکەسێک پێویستی بە دوو ژەمە ڤاکسین هەیە لەو جۆرە ڤاکسینە."

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەشکرد، "جگە لەوەش وەزارەتی تەندروستی خۆیشی چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا و هەوڵەکانمان بەو ئاڕآستەیەن لە ئایندەیەکی نزیکدا باشترین جۆری ڤاکسین بەردەست بخەین."

 

جەختیشیکردەوە، هەروەها هەرێمی کوردستان لە عێراقیش پشکی هەیە کە ئێستا وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاکسیندایە، بەڵام بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر ڤاکسین لە جیهاندا، ئەوەش ئەوەندە ئاسان نابێت و میکانیزمی زۆری دەوێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، وەک میکانیزمی تەندروستیی جیهانی، سەرەتا ڤاکسین بۆ کارمەندانی تەندروستی بەکاردەهێنرێت و دواتر بۆ ئەو کەسانەی بەتەمەنن و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ڤاکسین نادرێت بە کەسانی دیکە، بەڵکو بەپێی ڕیزبەندی و پێویستی دەبێت.