ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەکەوێتە ناو ئاوی سیروان و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی (شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بەناوی ئارام بارام کە شۆفێری کردووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو ئاوی سیروانەوە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
وتیشی، ئەو کەسە تەمەنی 44 ساڵ بووە و کارمەندی بەرگریی شارستانی بووە.