گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تەندروستیی هەرێم؛ هەر قوتابخانەیەک پێنج توشبووی کۆرۆنای تێدا بێت دادەخرێت

2021.02.06 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم؛ هەر قوتابخانەیەک پێنج توشبووی کۆرۆنای تێدا بێت دادەخرێت

 ناس کورد

وەزارەتی تەندروستییش چەند ڕێنمایی و بڕیارێکی لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکانەوە بڵاوکردەوە و بەگوێرەی بڕیارێکیان، هەر قوتابخانەیەک پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنای تێدا بێت بۆماوەی 14 ڕۆژ دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بریارە سبەینێ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021 دەرگای قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان بە چەند میکانیزمێک بکرێنەوە و وەزارەتی تەندروستییش چەند ڕێنماییەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و ئەگەری بایکۆت

 

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی، لە هەر قوتابخانەیەکدا پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنا تۆمار بکرێت، ئەو قوتابخانەیە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دادەخرێت.

 

 

هەر بەگوێرەی بڕیارێکی دیکە، لەکاتی بوونی یەک حاڵەتی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە پۆلێکدا، پێویستە ئەو پۆلە بۆماوەی 14 ڕۆژ دابخرێت و سەرجەم بەرکەوتووانی توشبووەکەش لەماڵەوە خۆیان کەرەنتین بکەن.