گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’دەقێکی تایبەت بە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەدا زیاد دەکرێت’’

2021.02.06 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەقێکی تایبەت بە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەدا زیاد دەکرێت’’

 ناس کورد-

سێ ئەندامی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایانگەیاند، بڕیاریانداوە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021دا کێشەی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم چارەسەربکەن و بە دەقێک جیکەوتی بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەرسێ ئەندامی هاوپەیمانێتی هیوا لە لیژنەی دارایی، هۆشیار عەبدوڵا، جەمال کۆچەر و ئەحمەدی حاجی ڕەشید (شەممە 6ی شوباتی2021) ڕایانگەیاند، " لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان قسەمان کردووە"

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو وتوویەتی، "چەند جارێک داوامان کردووە ڕاژە و موچەیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی ئێمە، بەڵام هەرێم قبوڵی نەکردووە و نەهاتووە بە دەممانەوە، دوو هەفتەشە داوای دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمم کردووە بۆ چارەسەری ئەو پرسە."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئێمە وەک ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی رەخنەیەکی زۆرمان ئاراستەی وەزیر کرد کە چۆن تا ئێستا بۆ چارەسەری ئەو پرسە زیاتر نەجوڵاوە، بەڵام ئەو وتویەتی کە ئەو هەموو رێکارێکی گرتووەتە بەر، بەڵام هەرێم بەدەم داواکانیەوە نەچووە."

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "لەو چوارچیوەیەدا وەک لیژنەی دارایی بریارماندا لەناو یاسای بودجەدا رێگە چارەی کێشەکانیی فەرمانبەرانیی بەنداوەکان و فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بە دەقێکی تایبەت جێکەوت بکەین."