گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بووەتە جێگەی مشتومڕی ئێزیدییەكان

هۆكاری ئامادە نەبوونی پیاوانی ئاینی ئێزیدی لە مەراسیمەكانی كۆجۆ ئاشكرا دەكرێت

2021.02.06 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری ئامادە نەبوونی پیاوانی ئاینی ئێزیدی لە مەراسیمەكانی كۆجۆ ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد-

ئەمڕۆ لە گوندی كۆجۆی شنگال مەراسیمی ناشتنی 104 ڕوفاتی قوربانییەكانی دەستی داعش بەڕێوەدەچێت و چالاكێكی ئێزدیش لەبارەی بەشدارینەكردنی میر و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانی و بابا شێخی ئێزدی لە مەراسیمەكەی بەغدا و شنگال ڕوونكردنەوە دەدات و بە "بەدیهێنانی بەرژەوەندی ئێزیدییەكان" لە قەڵەمی دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی پێنجشەممە (4 شوباتی 2021) لە بەغدا مەراسیمێكی گەورە بۆ پێشوازیكردن لە ڕوفاتی 104 قوربانی دەستی داعش كە خەڵكی كۆجۆ بوون ڕێكخرا و ئەمڕۆش لە زێدی خۆیان ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنیان بەرێوەچوو.

 

ئەوەشی بووەتە جێگەی سەرنج و مشتومڕی ئێزیدییەكان، ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانی و بابا شێخ و میری ئێزیدییەكانە لەم مەراسیمانەی كە بە ڕووداوێكی گرنگ دادەنرێن لە ژیانی ئێزیدییە ڕزگاربووەكان.

 

میرزا دنایی كە چالاكێكی دیاری ئێزدییە لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (6 شوباتی 2021)، باس لەوە دەكات ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانی بانگهێشت نەكرابوون بۆ بەغدا و هەر لەبەر ئەمەش باباشێخ و میر و پیاوانی ئێزیدی بەشدار نەبوون و كەس لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵ نەكردبوون.

 

لەبارەی مەراسیمی ئەمڕۆی كۆجۆشەوە، دنایی ڕوونیدەكاتەوە شەوی رابردوو چوونەتە ماڵی بابا شێخ و تكایان لێكردووە بەهۆی ناكۆكییەكانی ئەمدواییە لەسەر چۆنییەتی دەستنیشان كردنیان بەشداری پرسەو مەراسیمەكە نەكەن نەبادا ببێتە هۆی گرژی و پەرچەكرداری ناڕازییەكان و دەڵێت" بەشدارینەكردنی ئەوان لە بەرژەوەندی ئێزیدییە و رێزگرتنە لە قوربانییەكان".

 

ئەم چالاكە سوپاسی بابا شێخ دەكات كە نێوانگرییەكەیان بەهەند وەرگرتووە، سەرباری ئەوەشی خۆی ئامادەكردبوو سەفەر بكات بۆ كۆجۆ بەڵام پەیشمان بووەتەوە و دەڵێت "ئامادە نەبوونی ئەو بۆ دووركەوتنەوەیە لە فیتنە لەم رۆژە پڕ لە ناسۆرەدا".

 

بەهۆی ناكۆكی لەنێوان پێكهاتەكانی ئێزیدی لەسەر دیایكردنی میر و بابا شێخ ماوەیەكە شەقامی ئێزدی و پێكهاتەكانی ناو شوێنكەوتوانی ئەم ئاینە بەسەر چەند بەرەیەكی ناكۆكدا دابەش بوون كە جەمسەرەكانیان ئێزیدییەكانی شەنگال و ئێزیدییەكانی هەرێمی كوردستانی بندەستی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

قد تكون صورة لـ ‏‏‏شخص أو أكثر‏، ‏أشخاص يقفون‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏