گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕینی موچەکانیان

داوای سزادانی ’’پەرلەمانتارانی بندیوار’’ لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

2021.02.06 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
داوای سزادانی ’’پەرلەمانتارانی بندیوار’’ لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

ناس کورد-

پرسى سزادانى دارایى ئەو پەرلەمانتارانەى کە زۆر ئامادەى دانیشتنەکان نابن دەخرێتە بەردەستى سەرۆکایەتى و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەوانە موچەى خەیاڵى وەردەگرن کەچى وەکو بندیوارن و بەشدارى ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕى عەهد نیوز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، فالح خەزعەلى، جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى سەندى نیشتیمانى لە پەرلەمانى عێراق (6ى شوباتى 2021) ڕایگەیاند، هەندێ لە پەرلەمانتاران لە دەیان دانیشتنى پەرلەماندا ئامادە نەبوون و موچەى خەیاڵیش وەردەگرن، "ئەوانە بندیوارنو هیچ بەشداریەکیان نە لە دانیشتنەکانى پەرلەمان و نە لە کۆبونەوەى لیژنەکانیشدا نەکردووە."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سەرۆکایەتى پەرلەمان پابەندە بە جێبەجێکردنى پەیڕەوى ناوخۆ لە لێپرسینەوە و ئاگادارکردنەوەى پەرلەمانتارە سەرپێچیکارەکان و ئاگادارکردنەوەیان کە دەیان دانیشتنە بەشداریان نەکردووە.

 

پێشتریش حەسەند فەدعەم، پەرلەمانتارى هاوپەیمانێتى عێراقییەکان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرپرسیارە لە ئامادەنەبوونى پەرلەمانتاران و پەیڕەوى ناوخۆیش میکانیزمى سزادانى ئەوانەى دیاریکردووە کە ڵیبڕینى بەشێکى زۆرى موچەکانیانە.

 

دەشڵێت، ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەى کە ئامادەنەبوون لە زۆربەى دانیشتنەکاندا پاساوێکیان هەیە بەڵام ئەوانەى کە هیچ پاساوێکى شەرعییان نییە و پێویستە موچەیەکى زۆریان لێ ببڕدرێت.