ناس کورد-
لە گوندێکى سەر بە ویلایەتى پەنسلڤانیای ئەمریکا پاککردنەوەى بەفرى سەر ئۆتۆمبیلى خێزانێک، دراوسێیکەیان توڕە دەکات و دواى دروستبوونى دەمەقاڵێى ڕوداوەکە خوێناوى تر دەبێت و کوژرانى لێ دەکەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى هەواڵێکى کەناڵى NBCى ئەمەریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى شوباتى 2021) دواى ئەوەى ژن و پیاوێک لە گوندێکى سەر بەپەنسلڤانیا هەستاون بەپاککردنەوەى بەفرى سەر ئۆتۆمبیلەکەیان و دواتر بەفرەکەیان فڕێداوەتە بەردەرگاى دراوسێکەیان، لەوێوە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى گرتەى ڤیدیۆى کامێراى ماڵە دراوسێکانیان، جیفرى سپاید تەمەنى 47 ساڵ بەرەو ڕووى ژن و پیاوەکە دەچێت کە بەفرى سەر ئۆتۆمبیلەکەیان لادەبەن و دەماقاڵێ لەنێوانیاندا دروست دەبێت دواتر سپاید کە چەکێکى پێ دەبێت دەست دەکات بە تەقەکردن و ژنى دراوسێکەیان دەکوژێت.
بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکە، دواتر پیاوى ژنە کوژراوەکە بەرەو ماڵەوەیان دەچێت و سپایدیش دەچێت چەکێکى تر لەجۆرى MR-15 دەهێنێت و پیاوى دراوسێکەشیان کە ناوى جیمس گۆییە دەکوژێت و دواتر هەر بەو چەکەش کۆتایى بەژیانى خۆى دەهێنێت و ئەو ڕوداوەکەش کە بووە هۆى کوژرانى سێ کەس هۆکارەکەى تەنها بۆ لابردنى بەفر گەڕایەوە.