گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بایدن دەیەوێت حوسییەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت

2021.02.06 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن دەیەوێت حوسییەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت

ناس کورد-

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ئامادەکاریدایە بۆ دەرھێنانی ناوی حوسییەکان لە لیستی تیرۆر کە دۆناڵد ترەمپ لەم دواییانەدا ئەو ڕێکخراوەی خستە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەورە بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە کە لەوبارەیەوە ئیدارەی بایدن کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەم جۆرە ئیدارەی بایدن لە ماوەیەکی کەم دا کارەکە تەواو دەکات و ناوی حوسییەکانی یەمەن بە فەرمی لە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان" دەردەھێنێت.

 

ئەم بەرپرسە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تێڕوانینی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ حوسییەکان ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە، ئەم ھەنگاوەش لەم پێناوەدا نراوە کە قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بەرەو خراپتر نەچێت.

 

دوو ڕۆژ لەمەوپێش جۆ بایدن لە وتارێکیدا ڕایگەیاند کە دەبێت شەری شەش ساڵەی یەمەن کۆتایی بێت بۆ وەستاندنی قەیرانی مرۆیی و هاوکات هاوکارییە سەربازیی و داراییەکانی بۆ هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە ڕاگرت لەو شەڕەدا.