گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرهاوێشتەی پڕۆژەکانى گاپ

شاندێکی عێراقی دەچێتە تورکیا بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاوی دیجلە

2021.02.06 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی عێراقی دەچێتە تورکیا بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاوی دیجلە

ناس کورد-

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە نێردەى تایبەتى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانى تورکیا دەکات و ڕێکەوتنێک بۆ ڕێکخستنى پشکى ئاوى عێراق لەڕووبارى دیجلەدا واژۆ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەلى ڕازى، وتەبێژى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق (6ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، دۆسییەى دانوستان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێى بەتایبەتى لەسەر پشکى ئاو لەگەڵ وڵاتانى تورکیا و ئێران و سوریادا یەکێکە لە دۆسییە گرنگەکان و بەرەو پێشچوونى لەگەڵ تورکیادا بەخۆیەوە بینیووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نێردەى تایبەتى سەرۆکى تورکیاش بۆ عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە وڵاتەکەى سوورە لەسەر دابینکردنى پشکى عێراق بەشێوەیەکى دادپەوەرانە لە ئاوى ئەو ڕووبارانەى کە بەهاوبەشى دەڕژێنە ناو عێراقەوە.

 

بەهۆى پڕۆژەى گاپەوە کە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لەلایەن تورکیاوە  کاری لەسەر دەکرێت کە بریتیە لە دروستکردنى 22 بەنداو، عێراق بۆ ماوەى 15 ساڵە دووچارى کەمبوونەوەى ئاو بووەتەوە لەڕووبارەکانى دیجلە و فوراتتدا و چەند جارێکیش ئەو پرسەى بەتورکیا گەیاندووە.

 

وتەبێژى سەرچاوە ئاوییەکان دەشڵێت، دواهەمین کۆبونەوەى نێوان عێراق و تورکیا لەسەر ئەو پرسە لەڕێکەوتى 15 مانگى ڕابردوو بوو، کە هاتنى شاندێکى هونەرى تورکیاى لێکەوتەوە و شاندێکى عێراقیش بەمنزیکانە سەردانى ئەنکەرە دەکەن بەمەبەستى واژۆ کردنى ڕێکەوتنێک لەنێوان هەردوولادا بەتایبەتى بۆ ڕێکخستنى پشکى ئاوى عێراق لەڕووبارى دیجلەدا.



ڕازى باسى لەوەش کردووە، لەگەڵ لایەنى ئێرانیشدا گفتوگۆى فەرمى دەبێت لەچەند ڕۆژى داهاتوودا لەسەر ئەو دۆسییانە و بەئەرێنیش کۆتایى دێت.

 

بەهەمان شێوەى تورکیا، ئەو وڵاتەش لەسنورە ئاوییەکانى خۆیەوە لەگەڵ عێراقدا 44 بەنداوى بچوکى دروستکردووە ئەوەش گرفتى بۆ هاتنى ئاوەکان بۆ ڕووبارەکانى ناو عێراقى دروستکردووە کە بەشێکیان دەکەونە هەرێمى کوردستانەوە.