گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەى نرخی دۆلار

2021.02.06 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەى نرخی دۆلار

ناس كورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار داوایەکی پێشتری وەزارەتی دارایی بووە و دەڵێت، "بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو گەندەڵییەکی زۆری تێدا بوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی شوباتی 2021) دەڵێت، "ناتوانرێت بەرهەمی ناوخۆیی زیادبکرێت یاخود بپارێزرێت هەتاوەکو لە بازاڕدا قەبارەى خۆی بۆ نەگێڕیتەوە، ئەوەش بە ڕێکاری دارایی و ئابوریی یەکلاییکەرەوە دەکرێت کە یەکێک لەوانە گۆڕانکاری بوو لە نرخی دۆلار."

 

وتیشی، "هەندێک لایەنی سیاسیی سود لە گەندەڵی وەردەگرن و نەهێشتنی گەندەڵی لە سودی ئەوان نییە."

 

پرسی گەرموگوڕی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق خەریکە بەرە بەرە سارد دەبێتەوە، بەوپێیەی لە دواین گفتوگۆکانیدا لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی نەکردووە، بەڵام دوو ئاماژە هەن.  

  

موسەننا سامەڕایی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (5 شوباتی 2021) بە ڕوونی ئەوە ئاشکرا دەکات کە "لیژنەی دارایی بەرپرس نییە لە بابەتی بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار" و جەخت دەکاتەوە کە "ئەو پرسە تایبەتە بە بانکی ناوەندییەوە."  

  

لە ئاماژەیەکی تردا، هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە گرنگترین بڕگە پەسەندكراوەكانی بودجەی 2021 عێراقی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت نرخی دۆلار هەر وەک خۆیەتی.   

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەڵام هەیسەم جبوری بابەتێکی تر دەوروژێنێت و دەڵێت، بڕیاردراوە بە "تەرخانکردنی بڕێک پارە بۆ پەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی گۆڕینی نرخی دۆلار لە کەرتی تایبەت، ئەوەش بۆ بەردەوامیدان بەو پڕۆژانەی کە وەزارەتی پلاندانان و دیوانی چاودێری دارایی داوای کردوون."  

  

چاودێران پێیانوایە، ئەو دوو ئاماژەیە دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە نرخی دۆلار بە لایەنی کەمەوە، لەمساڵدا، وەک خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت کە هەر دۆلارێک بە هەزار و 450 دینار دیاری کراوە.  

  

لەبارەى پڕۆژەکانەوە، پێشتر ڕیاز تەمیمی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سودی بۆ بودجە دەبێت، بەڵام خزمەت بەکەرتی تایبەت ناکات، بەتایبەت کە گرێبەست و کۆمپانیا بەڵێندەرەکان لەسەر نرخی پێشتری دۆلار ئەنجام دراون.  

  

باسی لەوەشکردووە، لە ئیستادا زیاتر لە حەوت هەزار پڕۆژە هەیە، ئەوانیش مامەڵەیان لەسەر نرخی دۆلاری پێشوو دەکرد کە 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 120 هەزار دینار.  

  

ئاشکرای کرد کە "لیژنەکەمان پێشنیازێکی پێشکەشکردووە کە دەبێت درێژکردنەوەی گرێبەست بۆ ئەو کۆمپانیایانە هەبێت بۆ ئەوەی پارەی گشتی بەفیڕۆ نەدرێت و کۆمپانیاکان لە تەواوکردنی پڕۆژەکانیان نەوەستن".  

  

هەروەها جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (9ی کانونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، " لەم دۆخەی ئێستادا حكومەتی عێراق نیازی دابەزاندنی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری بەرامبەر نییە‌ و گۆڕانكاری لە نرخی ئێستادا ناکات."  

  

وتیشی، "ئەو نرخەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021-دا بۆ دۆلار دانراوە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە گۆڕانكاری تێدا بکات و لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە و حکومەت لەسەر ئەو نرخە داهات و خەرجییەکانی دیاریکردووە."