گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دوای هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەى دۆسیەی ئێران

2021.02.05 - 23:55
App store icon Play store icon Play store icon
دوای هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەى دۆسیەی ئێران

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەيمانان و كۆنگرێسدا كاردەكەن بۆ چارەسەركردنى دۆسیەی ئێران و لە ئێستادا لە قۆناغى ڕاوێژداندان و هيچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی تاراندا نەنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "العربيە" لە زارى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكاوە (هەينى 5ى شوباتى 2021) بڵاويكردوەتەوە، ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەيمانەكانمان و كۆنگرێس دەكرێت سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران چونکە ئەو دۆسیەیە بەلاى ئيدارەى ئەمريكاوە زۆر گرنگە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، پێويستمان بە هەوڵ و هاريكارى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتييە، شتێكى سروشتييە دواتر باس لە دۆسیەی موشەكەكان و بەكرێگيراوەكانى ئێران بكرێت، نێردەى ئەمريكا تايبەت بە ئێران كار لەسەر پێكهێنانى تيمێكى شارەزايان دەكات، تائێستاش لە قۆناغى گفتوگۆداين و هيچ هەنگاوێك بەرامبەر تاران نەنراوە.

 

وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا جەختیشی لەوە كردوەتەوە لە كۆبونەوەى ئەنتۆنى بلينكن وەزيرى دەرەوە و هاوتا ئەوروپيەكانى باسى دۆسیەکانی ئێران و چين و كەشوهەوا كراوە.

 

لەلايەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى بەريتانيا بڵاويكردوەتەوە، وەزيرانى دەرەوەى سێ وڵاتى ئەوروپى و بلينكن بەشێوەيەكى ئۆنلاين گفتوگۆيان لەسەر چەند بابەتێك كردوە، لەوانەش ئێران و چين و ميانمار و گۆڕانكاريە ژينگەييەكان و پەتاى كۆرۆنا.

 

هەر لەو چوارچێوەيەدا جين ساكى، وتەبێژى كۆشكى سپى ئاماژەى بەوەداوە، ئەندامانى ئەنجومەنى ئاسايشى نيشتمانى بۆ گفتوگۆكردن تايبەت بە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كۆدەبنەوە بەڵام لە كۆبونەوەكەدا هيچ بڕيارێك نادرێت.

 

دەشڵێت، گفتوگۆكان جەخت دەخەنە سەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەشێوەيەكى گشتى و بە دڵنياييەوە ئێران بەشێك دەبێت لە گفتوگۆكان، هەروەها جۆ بايدن سەرۆكى ئەمريكا لە كۆبونەوەكە ئامادە نابێت.