گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق داوایەکی ئێرانی لەبارەى تاقی کیسرا ڕەت کردەوە

2021.02.05 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داوایەکی ئێرانی لەبارەى تاقی کیسرا ڕەت کردەوە

ناس کورد-

حکومەتی عێراق داوایەکی ئێرانی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مێژوویی ناسراو بە "تاقی کسیرا"ی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕەت کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ڕابردوو، عەلی ئەسغەر مونسان، وەزیری کولتوور و پیشەدەستییەکانی ئێران دەرخستەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا لەلایەن شارەزایانی بواری شوێنەواری ئێران پێشکەش بە حکومەتی عێراق کردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق بڵاویکردەوە، لەیس حوسێن، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کولتووری عێراق داوای لێبوردنی لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کردووە لە قبوڵنەکردنی دەرخستەکەی ئێران بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.

 

لەیس حوسێن لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئیرەج مەسجدی ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەرکی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا دەگرێتە ئەستۆ.

 

لەیس حوسێن ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان پێشینەیەکی خێرای بەبڕی 700 هەزار دۆلار بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی هەیوانی تاقی کیسرا تەرخان کردووە.

 

لەیس حوسێن ڕاشیگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە مانگی شوباتدا شارەزایانی نێودەوڵەتیی ڕەوانەی عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.

 

"هەیوانی مەدائین" کە بە "تاقی کیسرا" ناسراوە، شوێنەواری بەجێماوی یەکێک لە کۆشکەکانی کیسرا ئەنۆشێروانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی و دەکەوێتە سنووری شاری قەتسیفوون لە ناوچەی مەدائین کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە پارێزگای بەغدایە.

 

هەیوانی مەدائین لەسەردەمی کیسرای یەکەم کە بەناوی "ئەنۆشێروان" ناسراوە، دوای پرۆسەی سەربازیی بۆسەر بێزنتینییەکان لە ساڵی 540 بنیاتنرا و موسڵمانەکان لە ساڵی 637 دەستیان بەسەرداگرت و گۆڕییان بۆ مزگەوت.