گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی ڕوویدا؟

وردەکاری کوشتنی زینە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاشکرا کرا

2021.02.05 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری کوشتنی زینە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وردەكارى كوشتنى زينە كنجو، نمايشكارى لوبنانى بڵاودەكرێتەوە و داواكارى گشتیی لوبنانیش تۆمەتى كوشتنى ئاڕاستەى هاوسەرەكەى كرد، بەپێى زانياريەكانيش ئەو نمايشكارە خنكێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

میدیاکانی لوبنان لە زاری پارێزەرى خێزانەکەى زينە ڕايگەياندووە، داواكارى گشتیی پێداچوونەوەى بەيروت "ئيبراهيم غەزال"ی هاوسەرى زینەی بانگهێشت كردوە و بەپێى مادەى 549 لە ياساى سزادان تايبەت بە كوشتنى بە ئەنقەست تۆمەتى داوەتە پاڵ، سزاى ماددەكەش لەسێدارەدانە.

 

لاى خۆيەوە هاوڕێيەكى زينە ئەوەى ئاشكراكردوە کە مێردی زينە لە دەرەوەى وڵات بووە و ئەويش ئەو هەلەی قۆستووەتەوە و داواى جيابوونەوەى پێشكەشى دادگا كردوە بە تۆمەتى توندوتيژى خێزانى، هەروەها ئيبراهيم دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلەكەى زينەدا گرتووە و بەشێوەيەكى ناياسايى فرۆشتويەتى.

 

ئەو هاوڕێيەى زينە ئەوەشى ڕوونكردوەتەوە، زينە سوربووە لەسەر جيابوونەوە و جيابوونەوەشى هەندێك كاتى ويستووە، ئەوەش بەهۆى بارودۆخى لوبنان و ڕێوشوێنە ئاڵۆزەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى كۆرۆنا، لە هەمان كاتدا هەستى بە ترس كردووە لە كاردانەوەى هاوسەرەكەى دواى ئەوەى دەزانێت كە داواكارى جيابوونەوەى پێشكەش كردوە.

 

ئەو هاورێيەى قوربانيەكەى دەشڵێت، زينە چوەتە ماڵى ئەوان و چەند ڕۆژێك لەگەڵ ئەودا ژياوە پێش ئەوەى بكوژرێت، "ڕۆژى پێنجشەممە ناچار بووم گەشت بكەم و خۆم گەياندمە ماڵەوەيان، دواتر نيوەڕۆكەى پەيوەندى پێوەكردوم و وتويەتى كە هاوسەرەكەى گەڕاوەتەوە و لە هەموو هەڵسوكەوتەكانى پەشيمانە بەڵام دەيەوێت ڕازى بكات كە بە يەكەوە بچنە توركيا بژين، هەموو ئەوەشى كە باس دەكرێت لەگەڵ پياوێكى تردا گيراوە ڕاست نييە."

 

ئەوەش ئاشكرا دەكات، هاوسەرەكەى زينە فێڵى لێكردوە و سەرەتا واى تێگەياندووە كە پياوێكى خاوەن کارە و لە بولگاريا دەژى و هاوسەرگيرى يەكەميشى شاردوەتەوە، بۆ ماوەى شەش مانگ هەرچى پارە و ئاڵتونى زينە هەبووە بردويەتى و زينەش پێى داوە.

 

لەئێستادا ئيبراهيم غەزال لە توركيایە و چەند كەسێكى لوبنانيش لەو وڵاتە ئامادەييان پيشانداوە كە سكاڵاى ياسايى لەسەر تۆمار بكەن لەناو توركيادا.

 

ئیبراهیم بە بەردەوامی وێنەی خۆی و زینە لە ئینستاگرامەکەى بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئێستاش زۆر خۆشی دەوێت و زۆری بیر دەکات، لە کۆمێنتیشدا خەڵکی بۆی دەنوسن "کەواتە بۆ کوشتت؟!"

 

هاوسەرەكەى زينە دواى ئەنجامدانى تاوانەكەى ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى فڕۆكەخانەى نێودەوڵيەتى ڕەفيق حەريريەوە چووەتە توركيا و دواى گەيشتنيشى هاوڕێيەكى ئاگاداركردووەتەوە كە تەلەفۆن بۆ پۆليس بكات و لە ڕوداوەكە ئاگاداريان بكاتەوە.

 

me_ga.php?id=2440me_ga.php?id=2441me_ga.php?id=2443me_ga.php?id=2442