گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەنها بۆ پیاوان.. سودێکی سەرنجڕاکێشی قاوە

2021.02.05 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها بۆ پیاوان.. سودێکی سەرنجڕاکێشی قاوە

ناس کورد-

قاوە يەكێكە لەو خواردنەوانەى لە جيهاندا زۆر بەكاردەهێنرێت و خواردنەوەيەكى سەرەكى ڕۆژانەى زۆرێك لە مرۆڤەكانە، بەپێى لێكۆڵێينەوەيەك سودێكى پێشبينینەكراوى هەيە بە تايبەتى بۆ پياوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێى لێكۆڵێنەوەيەك كە پێگەى "ڕيسێرچ گەيت" بڵاويكردوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، لەوانەيە خواردنەوە قاوە ئەگەرى لەدەستدانى هەستى بيستن لەلاى پياوان كەم بكاتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، شارەزايان بۆيان دەركەوتووە ئەو پياوانەى ڕۆژانە لانيكەم كوپێك قاوە دەخۆنەوە، بەڕێژەی 15% ئەگەرى لەدەستدانى هەستى بيستنيان كەمترە لەوانەى نايخۆنەوە.

 

لە لێكۆڵينەوەكەدا زانيارى 37 هەزار كەس وەرگيراوە و دەركەوتووە قاوە سودى هەيە بۆ هەستى بيستن، ئەوەش بەهۆى ئەو تايبەتمەندييەى هەيەتى و دژە هەوكردنە و دژنە ئۆكسيدەكانى تێدايە.

 

هەربەپێى لێكۆڵينەوەكە كە ڕۆژنامەى ميترۆى بەرتيانى بڵاويكردوەتەوە، سەرجەم جۆرەكانى قاوە ئەوانەى كافايينيان تێدايە و ئەوانەى كافايينيان لێدەرهێنراوە و ئەوانەشى پاڵێوراون و ئەوانەشى نەپاڵێوراون، هەمان سوديان هەيە.

 

بەڵام هەمان ئەو سودە سەرنجڕاکێشەی قاوە لە ژناندا نەدۆزراوەتەوە، ئەوەش لەوانەيە بەهۆى جياوازى كارى ئەندامانى جەستەوە بێت لە ژنان و پياواندا و ئەگەرى هەيە پەيوەندى بە ئاستى هۆڕمۆنى ئيسترۆجينەوە هەبێت كە لە ژناندا هەيە و دەيپارێزێت لە لەدەستدانى هەستى بيستن كاتێك دەچنە تەمەنەوە، بۆيە كاريگەرى سيستمى خۆراك لەسەر هەستى بيستنى ژنان كەمترە.

 

سەرەڕاى ئەوەش ماكۆس ماچادۆ فراگوا ئەندامى تيمى لێكۆڵينەوەكە هۆشدارى دەدات لەوەى، كە نابێت قاوە زۆر بخورێتەوە لەو پێناو پاراستنى هەستى بيستن، چونكە لەوانەيە ببێتە هۆى دروستبونى كێشەى ترى تەندروستى.