گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

چەمچەماڵ؛ تەرمی گەنجێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

2021.02.05 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ تەرمی گەنجێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

ناس کورد- هەڤاڵ غالب
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە لەقەزای چەمچەماڵ تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە و تەندروستیی چەمچەماڵیش دەڵێت، "ئاسەواری ئەشکەنجە و فیشەک بە جەستەیەوە دیارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (5ی شوباتی 2021)، "لە هەبوونی تەرمێک لە گەڕەکی قادر کەرەمیەکانی ناحیەی شۆڕش ئاگادارکراین و دەستبەجێ لە ڕێگای ئەمبولانسەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو گوازرایەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 


وتیشی، " تەرمەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە و لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەکە جێهێڵرابوو، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە بووە و بە فیشەک کوژراوە".


بەوتەی وتەبێژەکە تەندروستی چەمچەماڵ، کوژراوەکە تەمەنی 24 ساڵە و بە ڕەگەز عەرەبە.


بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کوژراوەکە ناوی (ع ه ن - لەدایکبووی 1997) خەڵکی بابلە و دانیشتوی سەرچنارە و ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMWی پێبووە.


لە ئێستادا تەرمی کوژراوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە .