گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق ’’هەڕەشەی توندترین’’ ڕێکار دەکات

2021.02.05 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق ’’هەڕەشەی توندترین’’ ڕێکار دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی بەرزبوونەوەى ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچار دەبن ڕێکار و بڕیاری توندتر بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە دەرچوونی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ى شوباتى 2021) دەڵێت، لە سەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا چەندين ڕێنمايى و ڕاستي زانستییان بڵاوكردوەتەوە و چەندين جار هۆشداريانداوە لەئەگەرى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان، ئەوەش بەهۆى گوێنەدان بە ڕێوشوێنەكانى خۆپاراستن و پابەندنەبونى هاوڵاتيان و پڕوپاگەندە و بانگەوازكردن بۆ كردنەوەى شوێنە گشتيەكان.

 

دەشڵێت، تەنانەت زۆرينەى هاووڵاتيان بە ئەنقەست دەمامک نابەستن و گردبوونەوە و پرسە و ئاهەنگ ئەنجام دەدەن، هەروەها دامەزراوە حكوميەكانيش لەناو خۆياندا پابەندنين بە ڕێوشوێنەكانەوە.

 

تەندروستیی عێراق پێشى وايە، لە هۆكارە كارەساتبارەكانى لاوازى پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەكانى خۆپارێزى، بوونى چەند لايەنێكن كە گومانيان لە بوونى ڤايرۆسەكە هەيە لە بنەڕەشتدا و لەلايەن لايەنە ياساييەكانيشەوە لێپرسينەوەيان لێ ناكرێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها هەندێك لايەن پڕوپاگەندە بۆ گەيشتن بە بەرگرى بە كۆمەڵ دەكەن و پێيان وايە لە ئێستادا هيچ مەترسيەك نييە، ئەوەش سەرەڕاى چەندين هۆكارى نازانستى و نەسەلمێنراو و بێ بەڵگە كە بڵاودەكرێنەوە، ئەو هۆكارانەش بوونەتە هۆى بەرزبونەوەى ژمارەى توشبووان لە چەند ڕۆژى ڕابردودا.

 

وەزارەتەكە دەشڵێت، ڕێوشوێنى توند دەگرنەبەر ئەگەر بەرزبونەوەى ژمارەى توشبووان بەردەوام بێت و بارودۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت، داواش لە ڕاگەياندن و ڕێكخراوەكان و پياوانى ئايينى و سەرۆكى عەشيرەتەكان و بەرپرسان دەكات ڕێنمايى هاووڵاتيان بكەن بۆ خۆپاراستن.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردودا ژمارەى توشبووانى كۆرۆنا لە عێراقدا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ هەينى، هەزار و 534 توشبووى نوێ و 12 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.