ناس كورد_
ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە كە واشنتۆن لە رێگای كۆپتەرەوە هێزی زیاتری لە بنكەكانی عێراقەوە ڕەوانەی بنكە سەربازییەكەی كردووە لە دەوروبەری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسە سورییەكە لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە ( 5 شوباتی 2021) باس لەوە دەكات سێ كۆپتەری هێزەكانی ئەمەریكا شەوی ڕابردوو لە عێراقەوە 15 سەربازی مارێنزیان لەگەڵ كەرەستەو كەلوپەلی سەربازیدا گواستووەتەوە بۆ شەدادی.
ئاژانسەكە دەڵێت هۆكاری ئەم جموجوڵەش دروستكردنی بنكەی سەربازیی نوێیە لە ڕیفی حەسەكە و ئەوەشی بیر هێناوەتەوە دوێنێ 40 بارهەڵگری سەربازی پڕ لەكەرەستە و پیتاك لە خاڵی سنوریی وەلیدەوە چوون بەرەو حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى "شەرقولئەوسەت" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، هیواى خواستووە جۆ بایدن هەڵەکانى دۆناڵد ترەمپ راستبکاتەوە لەناویاندا هەڵکردنى گڵۆپى سەوز بۆ تورکیا بۆ "داگیرکردنى" ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا. هەرەوەها ئەوەی ڕاگەیاندووە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چالاكییەكانی خۆی زیاتر دەكات دژی تیرۆر لە سوریا.