گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە زاخۆوە تا بەسرە

کەعبى سێ ناکۆکى سەرەکى هەرێم و بەغداى ئاشکراکرد

2021.02.05 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
کەعبى سێ ناکۆکى سەرەکى هەرێم و بەغداى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سێ ناکۆکى هەرێم و بەغداى لە دانوستانەکاندا دیاریکرد و جەختیکردەوە بودجەى 2021 گرەنتى مافى هاوڵاتییان دەکات لە زاخۆوە تا بەسرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبى ئەمڕۆ هەینى لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى "عێراقییە" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "دانوستان بەردەوامە لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانەوە وەک پرسى نەوت داهاتى نانەوتى".

 

رونیشیکردەوە "دانوستانەکان بەئاڕاستەیەکى دروستدا دەڕۆن، ناکۆکییەکان لەسەر لایەنى تەکنیکى و ژمارەییە، کە پەیوەستن بە، ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم و سروشتى چاودێرى لە دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى و دەستەى نەزاهە لەسەر بەشێک لە کەرتەکانى هەرێم، میکانیزمى کۆنتڕۆڵکردنى دەروازەکانى هەرێم کە کاریگەرییان لەسەر ئابورى و داهاتى عێراق دروستکردووە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، شاندى هەرێم دواى چوار رۆژ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەى دارایی و لایەنە عێراقییەکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بوجە و دۆسیەى نەوتەوە، شەوى چوارشەممە گەڕانەوە هەرێم، بەبێ ئەوەى رێککەوتن لەگەڵ لیژنەکە رابگەیەنن.    

 

لە گفتوگۆکانى شاندى هەرێم و لیژنەى دارایی چەندین بژاردە تاوتوێکران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ماددەکانى پەیوەست بە هەرێم لە پڕۆژەى بودجە، بەڵام رێککەوتن لەسەر هیچ بژاردەیەک نەکرا.    

 

تا ئێستا دیار نییە هەرێم و لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەگەنە رێککەوتن یاخود نا، پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە، کە چاوەڕوادەکرێت لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوودا بێت.