گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەبارەى داخستنى سنورى هەرێم و رۆژئاواى کوردستان دەدرێت

2021.02.05 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى داخستنى سنورى هەرێم و رۆژئاواى کوردستان دەدرێت

ناس کورد-

 

دەروازەى پیشخابور لەنێوان هەرێم و رۆژئاواى کوردستان رایگەیاند، دەروازەکە بەهۆى نوێکردنەوەى سیستەمى ئەلیکترۆنییەوە داخراوە و هیچ هۆکارێکى سیاسى لەپشت ئەو هەنگاوەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەروازەکە ئەمڕۆ هەینى لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هۆکارى داخستنى دەروازەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی، جێگیرکردن و نوێکردنەوەی بارەگای ژمارەیەك بەش و بەڕێوەبەرایەتی.

 

جەختیشیکردووەتەوە، داخستنى دەروازەکە هیچ پەیوەندییەکى بە هۆکارى سیاسییەوە نییە.

 

دوێنێ پێنج شەممە دەروازەى سنورى سیمالکا لەدیوى رۆژئاواى کوردستان، داخستنى دەروازەکەى لەدیوى هەرێمى کوردستان لە پیشخابور راگەیاند.

 

تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەى دەروازەکە و دەستپێکردنەوەى جموجۆڵى بازرگانى و هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و رۆژئاواى کوردستان دیارینەکراوە.