ناس کورد-
لە بازاڕی گەورەی شاری هەولێر بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ژمارەیەک دوکان سوتان و تا ئێستاش هۆکارەکەى ئاشکرانەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (5ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی گەورەی شاری هەولێر ئاگرێک کەوتووەتەوەو دوای ئاگادار کردنەوەی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
وتیشی "بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەک دووکانی بازاڕەکە سوتان و زیانی مادی هەبووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دەکرێت و تا ئێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە.