ناس کورد-
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا لە وتارەکەیدا لەبارەى سیاسەتە نوێیەکانى ولاتەکەى ناوى عێراقى نەبرد، لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا تەنها باسى قەیرانى یەمەنى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بایدن لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە واشنتن وتى "ئەمریکا جارێکى تر دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنى جیهان، دیبلۆماسیەتى واشنتن دەگەڕێتەوە و هاوپەیمانێتییەکان پتەودەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان".
وتیشى "ئەمریکا کۆتایی دەهێنێت بە پشتیوانى بۆ پڕۆسە سەربازییەکان کە سعودیە سەرۆکایەتى دەکات لەیەمەن و پێویستە ئەو جەنگە کۆتایی بێت".
لەگەڵ ئەوەشدا بایدن جەختیکردەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى سعودیە و یارمەتیدانى بۆ بەرگریکردن لەسەروەرى و خاکەکەى.