گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

جەبار یاوەر داوای ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی سەربازی دەکات

2019.03.07 - 15:46

 

ناس كورد-‏

 

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەكات کۆنفرانسێكی ‏سەربازی ‏نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان ببەسترێت، دەشڵێت داعش لە شەڕدا شكستی ‏هێنا بەڵام بە ‏فكر ماوە.‏

‏ ‏

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پەراوێزی شەشەمین دیداری سلێمانیدا تایبەت بە ناس کورد-ی وت: "پێم ‏باشە ‏كۆنفرانسی سەربازی تایبەت ببەسترێت ‏و بانگهێشتی شارەزایانی سەربازی بكات لە ‏چونكە ‏پرسی تیرۆر پرسێكی قوڵە و بۆ شەڕی داعش 60 وڵات یەکیان گرت."

 

جەبار یاوەر وتیشی: "چوار ساڵە شەڕی داعش دەكەین ئەبێت بزانین چیمان كردووە، داعش لە شەڕی ‏چەكداریا ‏شكستی هێنا، بەڵام فیكری داعش ‏ماوە پێویستە شەڕی ئەوە بكەین"‏.

یاوەر باسی لەوەش کرد کە ڕێکخراوێکی وەک داعش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت و ملیۆنان هاوڵاتی لە سەرانسەری جیهاندا گوێی بۆ دەگرن، پێی وایە دەبێت ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێگایانەی داعش بەکاریدەهێنیت بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانی.