ناس کورد-
وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاشکرایکرد، لە پرۆسەیەکى تایبەتدا لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى دوو داواکراوى ڕێکخراوى داعش دەستگیر کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (4ى شوباتى 2021) لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، لەسەر ڕێنمایى مستەفا کازمى و لەمیانەى وەشاندنى گورزە کوشندەکان لە ڕێکخراوى داعش و لەسەر زانیارى وردى هەواڵگرى، پاڵەوانەکانى دژە تیرۆر بەردەوامن لە ڕاوەدونانى ئەندامانى بەناو "ولایەتى باشورى"ى ڕێکخراوى داعش، ئەوەش دواى کوشتنى "ئەبو حەسەن غریباوى" والى ولایەتى باشورى ڕێکخراوەکە.
ڕونیشیکردووەتەوە، دەزگاى دژە تیرۆر لە پرۆسەیەکى تایبەتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى توانیان دوو تیرۆرست بەناوەکانى "ئەبو جەراح" و " ئەبو شەداد" یەکیان وەک فەرماندەی مەفرەزەى داعش و ئەوى تریان لە چوارچێوەى مەفرەزەى پاڵپشتى ولایەتى باشور کاریان کردوە دەستگیر کراون.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ هێماى بۆ ئەوەشکردووە، ئەوەش لە چوارچێوەى تەواوکاریەکانى پرۆسەیەکى پێشوەختە بوو کە تێیدا لە ناحیەى یوسفیە تیرۆرستێک بەناوى "ئەبو ئەدهەم" دەستگیر کرا.
ئەوەشى ئاشکراکردوە، هەروەها تیرۆرستێکى تر دەستگیر کراوە کە سەربە ڕێکخراوى داعش بووە لەناوچەى عوزێمى سەربە پارێزگاى دیالە.
ئەمەش دواى ئەوەدێت، شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینى 4ى شوباتى 2021، ئاسایشى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو ئەندامانەى داعش کە ئاڵاى ڕێکخراوەکەیان لە سەیدسادق هەڵکردبوو دەستگیر کراون، هەروەها دوو ئەندامى عەرەبى داعشیش لە دوو هەڵمەتى جیاجیادا دەستگیر کراون.