گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی تەندروستیی کۆسرەت ڕەسوڵ

2021.02.04 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی تەندروستیی کۆسرەت ڕەسوڵ

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیی کۆسرەت ڕەسوڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەئێستادا تەندروستیی زۆر باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەباس فەتاح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "لە  چەند پەیج و ئەکاونتێک وا بلاو کراوەتەوە کە بارودۆخی بەرێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ باش نیە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئێستادا سوپاس بۆ خوای گەورە کە تەندروستی  زۆر باشەوە هەموو ئەو هەوالانەی  بلاو دەکرێتەوە دورە لە ڕاستیەوە و هەموو ئەو هەوالە ناڕاستانە تەنها بۆ چەواشە کردنی کۆمەلانی خەلکە بۆ لە بیربردنەوەوەی  ژیان و گوزەرانی خەلکە."