گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى: داعش لە ڕێگەى ژنانەوە لە عێڕاق خۆى ڕێکدەخاتەوە

2021.02.04 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى بەریتانى: داعش لە ڕێگەى ژنانەوە لە عێڕاق خۆى ڕێکدەخاتەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکرایدەکات، ڕێکخراوى داعش دەستى کردووە بە ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانى لە باکورى عێراق و بۆ ئەوەش پشت بە ژنان دەبەستێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "میدڵ ئێست"ى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دواى شکستهێنانى لەساڵى 2017 داعش تەنها لە سێگۆشەیەک لەنێوان پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین ماوە کە زنجیرە چیاکانى قەندیل بەشێکە لەو ناوچانە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەرپرسێکى گەورەى سەربازى عێراقى بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "داعش لە ماوەى ڕابردودا چالاکیەکانى زیادى کردوە و سێ چالاکى گەورەى ئەنجامداوە یەکیان دوو تەقینەوە یەک لەدواى یەکەکەى بەغدا بوو کە بووە هۆى کوشتنى 32 کەس و برینداربوونى دەیانى دیکە، تائێستاش ئەو ڕێکخراوەى مەترسى ڕاستەقینەن و ناکرێت بێدەنگى لێبکرێت".

 

"میدڵ ئێست" لەزارى بەرپرسانى سەربازى مەیدانییەوە ئەوەشى ئاشکراکردووە، داعش شانە نوستووەکانى ژنانى چالاک کردوەتەوە و لەماوەى رابردودا شانەیەک کە لە پێنج ژن پێکهاتبوون دەستگیر کران، ئەوەش دواى ئەوەى ئەندامە دەستگیرکراوەکانى داعش دانیان پێدانا و شوێنەکانیان ئاشکرا کران.

 

لاى خۆشیەوە مەقەدەم تارق غەزالى، فەرماندەى هێزەکانى بەرپەرچدانەوەى خێرا باسى لەوەکردووە، ژنان پارە و نامە و خواردن بۆ حەشارگەکانى داعش و خێزانى چەکدارەکانیان دەگوازنەوە، بەرپرسانى سەربازى عێراقى دەڵێن، سەرجەم ئەو ژنانەى پێشتر دەستگیر کراون کەسانى نزیکى چەکدارانى داعش بوون و ئەو ڕێکخراوە نەیتوانیوە ژنانى نوێ ڕازى بکات بۆ ئەوەى پەیوەندیان پێوە بکەن.

 

ئەو گۆڤارە بەریتانیە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، داعش ناکۆکیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا وەک هەل بەکاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانى هێرشەکانى لە حەمرینەوە کە پێگەیانە، ئەو ناوچەیە یەکێکە لە مەترسیدارترین ناوچەکان کە چوونە ناوى ئاسان نییە و گەورەترین مۆڵگەى داعشە، کە گروپە چەکداریە سونى و کوردیە توندڕەوەکان چەندین دەیەیە خۆیان تێدا حەشارداوە، هەرکاتێکیش ئاسایش لە ناوچەیەک توندکرایەوە چەکدارانى داعش پەناى بۆ دەبەن.