گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’جارێکیتر هەوڵ هەیە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە بودجەی 2021’’

2021.02.04 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’جارێکیتر هەوڵ هەیە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە بودجەی 2021’’

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵ هەیە بۆ کەمکردنەوەى خەرجیەکان و پرۆژەیاساى بودجە لە 164 ترلیۆن دینارەوە کەمبکرێتەوە بۆ 100 تریلیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدر زیادى، ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پشکى هاوپەیمانى سائرون (پێنجشەممە 4ى شوباتى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێڕاقییەى ڕاگەیاندووە، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەى خەرجى لە پرۆژە یاساى بودجەى 2021 دا و هەوڵ دەدرێت بگەیەنرێتە 100 تریلیۆن دینار.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى پرۆژە یاساى نێردراو لەلایەن حکومەتەوە 164 تریلیۆن  خەرجى بووە و تائێستا کراوە بە 127 تریلیۆن دینار.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکردووە، کەمکردنەوەى خەرجى تا 100 تریلیۆن دینار هاوکارى عێراق دەکات کە خۆى لە قەرزکردن ڕزگار بکات، پێویستە نەخشە بۆ سیاسەتێکى دارایى دابنرێت کە ببێتە هۆى ئەوەى میللەت لە مەترسیەکانى قەرزکردن بپارێزێت.

 

زیادى دەشڵێت، بەرزبوونەوەى بەردەوامى خەرجى و تێپەڕاندنى 58 دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوت هاوکار دەبێت لە پڕکردنەوەى کورتهێنان و پێشبینى ئەوەش دەکات، چەند مادەیەکى پرۆژە یاساى بودجە لەناو پەرلەماندا بگۆڕدرێن.