گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وادەى ئامادەکردنى رەشنوسى بودجەى هەرێم راگەیەنرا

2021.02.04 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى ئامادەکردنى رەشنوسى بودجەى هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى ئامادەکردنى پڕۆژەى بودجەى هەرێم رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو رەشنوسى پڕۆژەى بودجەى هەرێم ئامادە دەکەن و دواتر رادەستى ئەنجومەنى وەزیرانى دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس فەتاح لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لە دوو هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆی چڕوپرمان هەبوو لەگەڵ وەزارەت و دەستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی 2021ى هەرێم".

 

وتیشى "ئاراستەی کۆبوونەوەکانمان بەشێوەیەک بوو کە ئەولەویەت بۆ ئەو پرۆژانە بێت کە زیاتر خزمەتگوزارین و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت".

 

زاگرۆس فەتاح باسى لەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بنەمای دەرەنجامی ئەو کۆبوونەوانە و داتای پرۆژەکان هەوڵ دەدەن ڕەشنووسی پرۆژەیاساکە تەواو بکەن.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، دواتر هەردوو بەشی بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی بەکاربردن وەک یەک پاکێج لە ژێر ناوی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.