گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’حکومەت رادەستى ناکات’’

جێگرەوەیەک بۆ ’’رادەستکردنى’’ ئامارى فەرمانبەرانى سلێمانى بە بەغدا دیاریکرا

2021.02.04 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرەوەیەک بۆ  ’’رادەستکردنى’’  ئامارى فەرمانبەرانى سلێمانى بە بەغدا دیاریکرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکومەتى هەرێم داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى رادەستى بەغدا نەکات، دەتوانرێت لە رێگەى پارێزگاوە ئەو کارە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار کەریم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (4ی شوباتی 2021) وتی "هۆکاری ڕادەست نەکردنی داتای فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بە بەغدا بەهۆی ئەوەیە حکومەتی هەرێم شەفاف نییە و وەکو گومرگ، نەوت و بابەتەکانی دیکە داتای وردی لەبەردەست نییە و داتاکان پڕن لە گەندەڵی و بندیوار".

 

باسی لەوەشکرد "ئەو داتایە لەلای پارێزگاکان هەیە، ئەگەر مامەڵکردن لەگەڵ پارێزگاکان بچەسپێت دەتوانرێت داتاکە لە پارێزگاکانەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، ئێمە داوادەکەین حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەویت ئەگەر ڕێکنەکەوێت ئەوە جێگرەوەمانە".

 

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی هیوا وتیشى "دڵنیام حکومەتی هەرێم هەموو جارێک بەوەی دوێنێ ڕازی دەبێت، 2020 هات بەوەی 2019 ڕازی بوو، 2021 هاتووە بەوەی 2020 ڕازییە ئەوەش پێی دەوترێت دواکەوتن، زۆر دڵنیاین لەوەی ئەمەی ئێستا پێی ڕازی نییە کاتێکی دیکە دێت ڕازی دەبێت، بەڵام رەنگە ئەوکات دەرفەتی ئەوە نەمابێت".

 

پێشتر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق (4ی شوباتی 2021) لەمیانی لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، ئەو بژاردەیەی کە باس دەکرێت و تا ئێستا بەفەرمی پێشکەش نەکراوە، کە بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات دوورە لە ڕاستی و نادەستورییە و بەهیچ شێوەیەک سەرناگرێت.

 

وتیشى "ئەو بابەتە پێویست بەوە دەکات داتاکان و ژمارەی فەرمانبەرانی سلێمانی ڕەوانەی حکومەتی عیراق بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادەنییە ئەو داتایە بدات".