گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وتەبێژى کازمى دوایین زانیارییەکان لەسەر مەلەفى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى ئاشکرا دەکات

2021.02.04 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى دوایین زانیارییەکان لەسەر مەلەفى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وتەبێژى مستەفا کازمى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق دوایین زانیارییەکان لەسەر مەلەفى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شیکەرەوەى دیارى عێراقى ئاشکرا دەکات و جەختلەوەشدەکاتەوە، مەلەفى بکوژانى خۆپیشاندەران لاى دەزگا هەواڵگرییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق (پێنجشەممە 4ى شوباتى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێڕاقییەى ڕاگەیاندووە، بابەتى ئاشکراکردنى بکوژانى هیشام هاشمى و خۆپیشاندەرانیش لەلاى دەزگا ئەمنییەکانە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هەوڵەکانى لایەنە هەواڵگرییەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن و ئەگەر گەیشتنە هەر زانیارییەک ئەوا ئاڕاستەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان دەکرێت و دواتر دەتوانرێت بڵاوبکرێنەوە یاخود نا، ئەوەش بەپێى سروشتى زانیاریەکان، ئامانج تەواوکردنى ڕێوشوێنەکان و لێکۆڵینەوەکانە بۆ گەیشتن بە تاوانباران.

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ جەختیلەوەشکردووەتەوە، تائێستاش مەترسى تیرۆر هەیە، ئەوەى ئێستا تیرۆرستان دەیکەن دانانى بۆمب و تەقەکردنى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیە لە بیابانەکان و ناوچەک دەشتەکى و زنجیرە چیاکاندا.

 

هيشام هاشمى شیکەرەوەى دیارى عێراقى شەوى 6ى 7ى 2020 لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەناوچەى زەیونەى بەغدا کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو دەگەڕایەوە ماڵەوە، لەلایەن سێ چەکارەوە بە سوارى ماتۆڕسکیلەوە تیرۆر کرا.